پەیامی کورد ...
لە دیدارێکدا دۆخى گشتی عێراق و هەرێمى کوردستان، بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤیرووسى کۆرۆنا، شەڕى دژى تیررۆر و ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعشیان تاوتوێ کرد و بیروڕایان دەربارەى هەڵبژاردنەکانى پێشوەختەى داهاتووى عێراق و دوایین هەنگاوەکانى گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، گۆڕییەوە.
سەرۆک نێچێرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى ئاڵمانیاى لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپات کردەوە و ئاماژەى بە گرینگى و کاریگەری ئەو هاوکارییانە لە ڕۆژانى سەختى شەڕى داعشدا کرد، هەروەها تیشکى خستە سەر هاوکارییە مرۆییەکانى بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و پێشوازیکردنى لە ژمارەیەکى زۆرى ڕزگاربووانى ئێزدی دەستى داعش بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئاڵمانیا، ھاوکات دەربارەى دۆخى عێراقیش، چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکانى بە کلیلى سەقامگیری عێراق لە قەڵەم دا.
لاى خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئاڵمانیا وێڕاى دووپاتکردنەوەى پشتگیرى و هاوکاری ووڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان، ستایشى ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شکاندنى داعش و حەواندنەوەى خەڵکى ئاوارە لە پێکهاتەکانى عێراق و پەنابەرانى سووریا کرد و خواستى وڵاتەکەى بۆ بردەوان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیشان دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە