سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات

سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات


پەیامی کورد… سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات

سەرۆک بارزانی دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە کە کۆپییەکی دەستی پەیامی کورد کەوتووە؛

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەخوازم.

پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستییانە بگیرێت.

مسعود بارزانی

7ی تشرینی دووەمی 2021

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە