سەرۆك بارزانی: دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتییان دایەوە

سەرۆك بارزانی: دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتییان دایەوە

پەیامی کورد … سەرۆك بارزانی: دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتییان دایەوە

ڕۆژی یەكشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی ئاراستەی جەماوەری پارتی لە شنگال و پارێزگای نەینەوا كرد، تیایدا پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگران و ڕێکخستنەکانی لقی ۱۷ و لقی ۱٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووە.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "بەبۆنەی سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا و دەڤەری شنگال، پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگران و ڕێکخستنەکانی لقی ۱۷ و لقی ۱٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. دەستخۆشی ماندووبوون و پابەندبوونیان لێ دەکەم کە بوونە هۆی سەرخستنی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم دەڤەرەدا".

سەرۆك بارزانی هەروەها دەڵێ "سوپاس و پێزانینی تایبەتم هەیە بۆ خۆڕاگری جەماوەری دەشتی نەینەوا و دەڤەری شنگال و خوشک و برا ئێزیدییەکان و پێکهاتەکانی تر کە وەڵامی هەڵوێست و قوربانیدانی پارتییان دایەوە، پەیامێکی روون و ئاشکراشیان دا بە هەموو لایەک کە ئەوان کێیان دەوێت و چیان دەوێت".

سەرۆك بارزانی دووپاتی كردووەتەوە كە "دڵنیایان دەکەمەوە کە پارتی لەگەڵ کۆتاییهێنانی ئازار و نەهامەتی خەڵکی ئەم ناوچانە دایە و، وەک هەمیشە پاڵپشت و پارێزەری ماف و ژیان و سەربەرزییان دەمێنێتەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە