سەرۆك بارزانی: رەمزی شەعبان بۆ من دۆستێكی نزیك و برا و هەڤاڵ و هاوسەنگەرێكی ئەمین بوو

سەرۆك بارزانی: رەمزی شەعبان بۆ من دۆستێكی نزیك و برا و هەڤاڵ و هاوسەنگەرێكی ئەمین بوو

سەرۆك بارزانی پەیامێكی بەبۆنەی كۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان بڵاو كردەوە و تێیدا رای گەیاند كە ڕەمزی شەعبان تەمەنی خۆی بۆ خەبات و كوردایەتی و خزمەتكردن لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان تەرخان كرد.

 

هاوكات جەختی كردەوە: "ڕەمزی شەعبان بۆ من، دۆستێكی نزیك و برا و هەڤاڵ و هاوسەنگەرێكی ئەمین و خۆشەویست بوو. ئەو لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشی شاخ و شار و ئاوارەیی و كاروباری حزبایەتی لەپێناو ڕێبازێكی پیرۆزدا بێ دابڕان و بە بیروباوەڕێكی پتەو بە ڕێبازەكەی بەردەوام بووە و، لەو ڕێگەیەدا ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. كۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان و لە دەستدانی ئەو سەركردە ماندوونەناسە بۆ هەموو لایەكمان خەسارەتێكی گەورەیە".

 

دەقی پەیامەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی شەممە 3ـی نیسانی 2021 پێشمەرگە و خەباتگێڕ و كادیری سەركردە و شۆڕشگێڕ و ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڤاڵ (ڕەمزی شەعبان) بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد. ڕەمزی شەعبان تەمەنی خۆی بۆ خەبات و كوردایەتی و خزمەتكردن لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا تەرخان كرد و لە هەموو قۆناغەكاندا كادیر و پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و بەوەفای ڕێبازی بارزانی و نیشتیمانپەروەری بووە و، هەمیشە ئەرك و كارەكانی بە ڕۆحێكی كوردانە و ماندوونەناسانە و، بە باشترین شێوە ئەنجام داوە.

ڕەمزی شەعبان بۆ من، دۆستێكی نزیك و برا و هەڤاڵ و هاوسەنگەرێكی ئەمین و خۆشەویست بوو. ئەو لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشی شاخ و شار و ئاوارەیی و كاروباری حزبایەتی لەپێناو ڕێبازێكی پیرۆزدا بێ دابڕان و بە بیروباوەڕێكی پتەو بە ڕێبازەكەی بەردەوام بووە و، لەو ڕێگەیەدا ماندووبوونێكی زۆری بینیوە. كۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان و لە دەستدانی ئەو سەركردە ماندوونەناسە بۆ هەموو لایەكمان خەسارەتێكی گەورەیە.

 

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی تێكۆشەری ڕەمزی شەعبان و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەمزی شەعبان و هەموو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازانی كوردستان دەكەم.

 

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ڕەمزی شەعبان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیه راجعون

 

مسعود بارزانی

٣ـی نیسانی ٢٠٢١

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە