پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەكات
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە سەرۆك مەسعوود بارزانی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كۆنگرەی چوارەم و هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و سەركردایەتی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
رۆژی ١٨ـی شوبات/فێبریوەری ٢٠٢١ کۆمەڵی ئیسلامی دەستی بە بەستنی چوارەم کۆنگرەی حیزب کرد، تێیدا بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەو حیزبە لە کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان و عهلی باپیر بە کەسی یەکەمی حزب ههڵبژێردرایهوه، پۆستەکەشی لە ئەمیرەوە گۆڕدرا بۆ سەرۆک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە