سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق دەكات

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ یەكشەممە 10ـی 11ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و، ڕایگەیاند ئەوەی پێشمەرگە ئەنجامی دا كارێك بوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی. هەروەها پێزانینشی هەبوو بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا ئاوارە و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانیان پاراست و دەرگەیان بۆ كردنەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵك لە بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق تاوتوێ كرا و جەخت لە ڕەوایەتی داواكاریی هاووڵاتیان و خۆپێشاندانی ئاشتیانە كرایەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە توندوتیژی جا لە هەر لایەك بێت كێشەكانی عێراق قووڵتر دەكاتەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڤاتیكان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە