سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە کرد

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە کرد

سه‌رۆك بارزانی له‌ پیرمام پێشوازی له‌ سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه‌ له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات.

ڕۆژی شەممە 24/12/2022، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە دكتۆر مەشعان ئەلخەزرەجی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننە پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەبات و تێكۆشانی گەلانی عێراق هەبوو، سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و لەیەكنزیككردنەوەی پێكهاتەكان و لێكتێگەیشتن و برایەتی و تەبایی نێوانیان. هەروەها سوپاسی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا میوانداریی سەدانهەزار پەنابەر و لێقەوماوی كردووە و، ئەزموونی هەرێمی كوردستانی وەك سەرمەشقێكی باش بۆ بەشەكانی تری عێراق لەقەڵەم دا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و هەڵەكانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر بار و گوزەرانی خەڵك لە پارێزگاكانی ناوەند و باشووری عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە