سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەكات
پەیامی کورد    ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەكات

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراقیان تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/2/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هومام حه‌موودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق، جەخت لە نزیكبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە، ئەوەیش لە پێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی عێراق.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە