پەیامی کورد … سەرۆكی حكوومەت سێ ملیار دیناری وەك پێشینە بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخان كرد
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، 3 ملیار دینار وەك پێشینە بۆ وەزارەتی پەروەردە خەرج بكرێت.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم بە میدیای فەرمی پارتی وتووە: "هەموو ئامادەكارییەكانمان بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵ كردووە و، 14ی مانگ، یەكەم زەنگی خوێندن بە رەچاوكردنی رێككارە تەندرووستییەكان لێدەدرێت، كە هیوادارین هیچ رێگرییەك لە رووی تەندرووستییەوە نەیەتە پێش".
وتیشی: بۆ خوێندنی ئەمساڵ 2021-2022 هاوشێوەی پارساڵ، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریاریدا بری 3 ملیار دینار، وەك پێشینە بۆ قوتابخانەكانی كەرتی گشتی، واتا قوتابخانە حكوومییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابین بكرێت، ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ قوتابخانەكان.
باسی لەوەشكرد: "ئەم بڕە پارەیە، وەك هاوكارییە بۆ قوتابخانەكان، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان، جگە لە پارەی فرۆشگاكان كە لەبەردەستیانە، ئەوەش وەك پاڵپشتی سەرۆكی حكوومەت بۆ پڕۆسەی پەروەردە و فێركردنە لە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەمساڵیش بەهەمان میكانزمی پارساڵ، پارەكە دابەشی سەر قوتابخانەكان دەكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە