سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد      ...   سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەداخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنووری ناوچەی پردێ ، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم رۆحی شەھیدەکان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکاریان بدات، ھیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

جەختیش لەوە دەکەمەوە کە پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لە تیرۆرستان بکرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جمووجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتر بکات و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرش بردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش .

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادی کوردستان

مەسعوود بارزانی
٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە