ڕۆژی سێشەممە ٢١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی لە یەکترنزیک بوونەوی لایەنە عێراقییەکان تاوتوێ کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانی عێراق کرایەوە ئەوەیش لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژاندنەوە و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە