پەیامی کورد ... کەسێکی ئێرانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کە حاجی ئۆمەران دەستگیر کرا
لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران تۆمەتبارێکی ئێرانی بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا، کە بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو چاکەتەکەی شاردبووەوە.
بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکان توانرا تۆمەتبارێکی ئێرانی بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکرێت.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە تۆمەتبارەکە ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە جۆری ( تلیاك) بوو، بەشێوەیەکی تۆکمە لەناو چاکەتەکەی شاردبووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە