سۆران/ ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

سۆران/ ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

پەیامی کورد ... سۆران/ ١٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

لە قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر ١٠ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.

 

ئاسایشی قەزای سۆران لەوباروە رایگەیاند: لە نزیك گوندی بەرمیزەی سنووری برادۆست، دەستیان بەسەر ١٠ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە، كە خەریكی گواستنەوەی بوون. 

 

ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هاوكات دوو تۆمەتباریش لەهەمان شوێنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون كە رادەستی دادگا كراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە