سەرۆکی کانتۆنی عەفرین: هاتنی شاندی پەرلەمان هەنگاوێکی مێژووییە

سەرۆکی کانتۆنی عەفرین: هاتنی شاندی پەرلەمان هەنگاوێکی مێژووییە

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە لە پێنچ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان پێک هاتووه‌، گەیشتنە عەفرین و هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرینیش، چوونی شاندەکە بۆ عەفرین بە هەنگاوێکی مێژوویی ناو برد.

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین هیڤی مستەفا، ڕایگەیاند: ''هاتنی ئەو شاندە بۆ کانتۆنی عەفرین لەم کاتە نەخۆشەدا، هەنگاوێکی پیرۆزە و پشتگرییەکی مەعنەوییە بۆ ئێمە، چونکە ئێستا ئێمەش بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانی خۆمان دەکەین و ئەوەش دەبێتە پشتگیرییەک، کە زیاتر پارێزگاری لە شارەکەمان بکەین."

ئەو گووتیشی: "کورد وایە، لە هەر جێگایەک بن هەست بە ئازارەکانی یەکتری دەکەن. ئێمەش لێرەوە سڵاو بۆ تەواوی گەلی کورد لە باشوور دەنێرین بۆ ئەو پشتگیرییەی کە لە ئێمەی دەکەن.''

لە ١٠ی ئەم مانگەدا شاندی پەرلەمانی کوردستان سەردانی شاری عەفرینیان کرد، شاندەکەی پەرلەمانی كوردستان پێكهاتبوو لە عەلی هالۆ، عەباس فەتاح، شێركۆ حەمەئەمین، ئەبوكاروان و سوهراب میكایل، بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان بەرێ كەوتن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە