پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی تەندرووستی گیان لە دەستدانی چەند کەسی لە هەولێر بە هۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند
له هه‌ولێر سێ تووشبووی ڤیرووسی كۆرۆنا و له ئیداره‌ی راپه‌ڕینیش تووشبوویه‌كی ڤیرووسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ٦٣ كه‌س.
سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانی هه‌ولێر ئاشكرایانكرد، شه‌وی رابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر سێ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ته‌مه‌نیان ٦٨ ساڵ و ٥٥ ساڵ و ٣٤ ساڵ بووه.
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی راپه‌ڕین یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤیرووسه‌كه‌وه له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین راگه‌یاند، كه تووشبووه‌كه دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانی ڕانیه، شه‌وی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و چوار تووشبووه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا، تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ٦٣ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە