سەرۆک وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری پەسند کرد

سەرۆک وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری پەسند کرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی واژوو کرد.

هەرسێ وەزیر لە ئەركی خۆیان بەردەوام دەبن تاوەكو وەزیرێكی دیكە لە شوێنیان دادەنرێ‌

وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی ئەمانەن:

محەممەد قادر هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. 

مەولوود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت.

غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە