پەیامی کورد ... له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، باس له بارودۆخی سیاسی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
تاوتوێ كردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه، دۆخی ئێستای مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و ناوچه كێشه له‌سه‌ركان و هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی دوای داعش له بنبڕكردنی بیری توندڕه‌وی و ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان به هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان و زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە