لە میونشن بهڕێز نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێكی یاوهری كۆبووهوه.
لە سێیهم ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میونشن کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و تارانیان کرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە میونشن، نێچیرڤان بارزانی گوتی: لەگەڵ ئێران وەک دراوسێیەکی هەرێمی کوردستان باسمان لە پەیوەندی هەردوولا کرد. بڕیاربوو لە سەردانەکەمان بۆ تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆببینەوە، بەڵام کات نەبوو، هەر ئەو کاتیش بڕیاردرا لە میونشن چاومان بە یەکدی بکەوێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە