ئەبوبەکر کاروانی : زۆنی سەوز کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەری لە سلێمانی دووبارە کردەوە
سەرکردەیەکی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لە زۆنی سەوزدا بەرامبەر بە دەنگی هاووڵاتییان کراوە، ”تەواوکردنی پیلانگێڕیی ١٦ی ئۆکتۆبەرە و ئامانج لێی، دووبارەکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو کاتەیە“.
ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی یەکگرتوو، لە نووسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بە ناونیشانی (پیلانگێڕییەکی تر دژ بە کوردستان و ئەزموونە سیاسییەکەی) نووسیویەتی، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئه‌و بێڕێزییە ئاشكرا و ڕوونه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا به‌رامبه‌ر ڕا و ده‌نگ و ویستی ده‌نگده‌ری كورد كراوه، به تایبه‌تیش له زۆنی سه‌وزدا كه مایه‌ی قەبوڵكردن نییه“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئامانج لەم کارە، جگە لە یارمەتیدانی هێزێکی دیاریکراو ”بۆ هه‌ڵسانه‌وه و پەلەقاژێی ئەو هێزە“، ئامانجەکانی دیکەی لە چەند خاڵێکدا کۆکردووەتەوە.
بە بڕوای ئەبوبەکر کاروانی، ئامانجی یەکەمی ئەم کارە، ”ته‌واوكردنی پیلانگێڕیی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و به ئامانجگرتنی كۆی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركووكە. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ڕۆژانی پاش (16)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانە له ئارادابوون، دووباره ببنه‌وه و له ئه‌گه‌ری قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كاندا، بكرێته بیانووی ده‌ستتێوه‌ردان“.
لە خاڵێکی دیکەدا ئاشکرای کردووە کە ئامانجێکیتری ئەم ساختەکارییەی لە هەڵبژاردندا لە زۆنی سەوز کراوە، بۆ ئەوەیە “هاووڵاتییانی كوردستان متمانه‌یان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بێ لایه‌نیی ده‌زگا سه‌رپه‌رشتیكاره‌كان و چاكسازی و ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ كه ئه‌وه‌ش دوو به‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وە. یەکەم، دووچار بوون به پووچگه‌رایی و وازهێنان له به‌شداریی سیاسی و خه‌مساردبوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كێ حوكمڕانی ده‌كات و چۆن و پێگه‌ی دادپه‌روه‌ری له حوكمڕانیدا له كوێدای؟. دووەم، سه‌ركێشانی ململانێ سیاسییه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی و خوێنڕێژی و خودكوژیی ده‌سته‌جه‌معی”.
یەکێکی دیکە لەو ئامانجانەی کە ئەبوبەکر کاروانی ئاماژەی پێداوە بۆ ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لە زۆنی سەوز، بریتییە لە “سه‌رقاڵكردنی هێزه كوردستانییه‌كان به ناكۆكی و بێنه و به‌ره‌ی ناوخۆییه‌وه، له كاتێكدا عێراق له قۆناغێكی نوێدایه و دوای هه‌ڵبژاردن چاوه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت. له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گۆڕانكاریی جۆراوجۆر له حاڵی ڕووداندان”.
لە کۆتاییشدا دووپاتی کردووەتەوە: “به كورتی ئه‌و فه‌زیحه بێ په‌رده‌یه‌ی ڕوویداوه، مه‌به‌ست تیایدا داڕووخانی زیاتری كوردستانی باشوور و سوككردنی حوكمڕانییه‌كه‌ی، به تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی زۆنی سه‌وز. بۆیه ده‌بێت له پاڵ قەبوڵنهكردنی به‌ره‌نجامه‌كان و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ساخته‌كراوی هاووڵاتی، هه‌موو لایه‌ك ئاگای له‌و نه‌خشه‌یه‌ی دوژمن بێت له پێناو كۆتاكردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی یاری به چاره‌نووسی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان و ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن. دەبێت ئەوانەی ساختەکارییەکەشیان ئەنجام داوە، دڵنیابن بزمارێکیان لە تابوتی خۆیان داوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە