پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە موستەفا کازمی دەکات
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موستەفا كازمی كرد و رایگەیاند،"ئێمه له سه‌ختی قۆناغه‌كه تێده‌گه‌ین كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆتان"
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه پیرۆزباییتان لێبكه‌م به بۆنه‌ی دەستبهكاربوونتان به‌سه‌رۆكی حكوومه‌تی تازه و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دیاره ئێمه له سه‌ختی قۆناغه‌كه تێده‌گه‌ین كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆتان، بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌تان و زه‌مینه‌سازی بۆ لێبورده‌یی و لێكتێگه‌یشتن و به‌دیهێنانی گه‌شبینی له نێوان ڕۆڵه‌كانی نیشتمان و ئاڕاسته‌كردنی وزه و تواناكان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕاستی و دیموكراسیه‌ت."ووتیشی،"به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌خوازین كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی تووندوتۆڵ بكه‌ینه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانمان بكه‌ین به گوێره‌ی ده‌ستور، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و دیموكراسیه‌ت."
لە بەشێكی دیكەی نامەكەیدا بۆ سەرۆكوەزیران نوسیویەتی،"ئێمه له‌كاتێكدا متمانەمان پێتانە لە توانای بەجێهێنانی ئەم ئامانجانە كه له سه‌ره‌تادا باسمانكرد، پاڵپشتی ته‌واوی خۆیشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ به‌دیهێنان و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه."
دەقی نامەكە:
به‌ڕێز موسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومەتی فیدڕاڵ
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
مایه‌ی خۆشحاڵیمانه كه پیرۆزباییتان لێبكه‌م به بۆنه‌ی دەستبهكاربوونتان به‌سه‌رۆكی حكومه‌تی تازه و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دیاره ئێمه له سه‌ختی قۆناغه‌كه تێده‌گه‌ین كه كه‌وتۆته ئه‌ستۆتان، بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌تان، و هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازی بۆ لێبورده‌یی و‌لێك تێگه‌یشتن و به‌دیهێنانی گه‌شبینی له نێوان ڕۆڵه‌كانی نیشتمان، و ئاڕاسته‌كردنی وزه و تواناكان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕاستی و دیموكراسیه‌ت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌خوازین كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم وحكومه‌تی فیدڕالی توندوتۆڵ بكه‌ینه‌وه، و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانمان بكه‌ین به گوێره‌ی ده‌ستور، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هاوبه‌شی ودیموكراسیه‌ت.
ده‌وله‌تی سه‌رۆك وه‌زیران
ئێمه له‌كاتێكدا متمانەمان پێتانە لە توانای بەجێهێنانی ئەم ئامانجانە كه له سه‌ره‌تادا باسمان كرد، پاڵپشتی ته‌واوی خۆیشمان ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ به‌دیهێنان و گه‌یشتن به‌و ئامانجانه.
له كۆتاییدا جارێكی تر ڕێزی خۆمانتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە