پەیامی کورد … سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نييه
سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە باشیک، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يهكجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سهقامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مهترسييهوه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت".
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستيانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مشه‌و كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر و پێگه‌يه‌كى هێزەکانی توركيا له باشيك. هيچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نييه و له زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵاته.
چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌يه‌كى جددى ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوانيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ى له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زياتر بكه‌ن و سنوورێكى يهكجارييان بۆ دابنرێت تا چيتر ئارامى و سهقامگيريى وڵات نه‌خه‌نه مهترسييهوه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
14ی 4ی 2021
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە