پەیامی کورد... سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ ببنەوە و پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
باسی لەوەشکرد، بڕیارە دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لە سەرەتای مانگی داهاتوو، پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن پرسی سەرەکیی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە