پەیامی کورد ... سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بەیتۆننهرەین دەڵێ، چاوەڕوانی هەنگاوی كرداریی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەین بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تا هێزەكانی دەشتی نەینەوای ئاشوورییەكان كە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەكرێن بگەڕێنەوە ناوچەكانمان لە دەشتی نەینەوا.
ڕۆمیۆ هەكاری، سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرەین, بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئازادكردنەوەی ناوچە كریستیاننشینەكانی دەشتی نەینەوا لە چنگی تیرۆریستانی داعش لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە، 70 لەسەدی هاووڵاتیان گەڕانەوە ناوچەكانیان. بەڵام لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هاتنی هێزەکانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ڕەوشی ناوچەكە زۆر خراپ بووە. كریستیانەكان هەڕەشەیان لەسەرە و سەروماڵی هاووڵاتیان پارێزراو نەبووە و چەندین ڕووداوی نەخوازراو ڕوویان داوە."
هەكاری دەڵێت: "دوای لێكنزیكبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هاووڵاتیانمان چاوەڕوانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەن بۆ ناوچەكانیان تا سەروماڵیان پارێزراو بێت."
هەكاری گوتیشی: "چاوەڕوانی هەنگاوی كرداریی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەین بۆ ناوچە کوردستانییەکان، تا هێزەكانی دەشتی نەینەوای ئاشوورییەكان كە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتی دەكرێن بگەڕێنەوە ناوچەكانمان لە دەشتی نەینەوا."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە