سێ کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

سێ کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … سێ کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم سێ هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار، کامێران و ڕوانسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

 

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان ٢٧٢٠ (٧ی فێڤریەی ٢٠٢١) هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تەها ئەتەش ئەفروز” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەمە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی) هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی “ئەشکەفتان” سەر بە ناوچەی موچشی کامێران بە ناوی “جوامێر زاهیدی” لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیارییک لەسەر چارەنووسی لە بەردەست نیە.

 

هەمان ڕۆژ هاووڵاتیەکی خەڵکی ڕوانسەر بە ناوی “فاروق خوداکەرەمەی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و ڕۆژی دواتر ئازاد کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە