پەیامی کورد ... سکاڵای یاسایی لە لایەن ئەندامێکی نەوەی نوێ وە لە سەر شاسوار عەبدۆلواحێد تۆمار دەکرێت
شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی هه‌ندێك وشه، كه به نائه‌خلاقی وه‌سفی ده‌كات، سكاڵای یاسایی دژی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه تۆمارده‌كات. ده‌شڵێت "ناوبراو به‌هۆی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌لای، دژی یاسای چاكسازی بوه".
شادی نه‌وزاد جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمێنتانه‌ی شاسوار عه‌بدۆلواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له فه‌یسبوكی خۆی له‌سه‌ری نوسیوه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی نه‌وه‌ی نوێ ده‌شڵێت "شاسوارعه‌بدۆلواحید له ووڵامی كۆمێنتی فه‌یسبووكی هاووڵاتییه‌كدا بێ شه‌رمانه له‌سه‌ر منی نووسیوه، له كۆمێنتێكی دیكه‌شدا تۆمه‌تی ئه‌خلاقی داوه‌ته پاڵم".
شادی نه‌وزاد تاكه په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ بوو ده‌نگی به پرۆژه‌یاسای چاكسازی دا، له به‌رامبه‌ردا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ناوبراویان له جووڵانه‌وه‌كه ده‌ركرد، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێت "رۆژێك پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئاگاداركردۆته‌وه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به نه‌وه‌ی نوێوه نه‌ماوه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی نه‌وه‌ی نوێ وتیشی "شاسوار عه‌بدۆلواحید به‌هۆی جیگیركردنی ئه‌و خاڵه‌ی كه په‌یوه‌سته به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی حكومه‌ت لای كۆمپانیاكان، دژی پرۆژه‌یاسای چاكسازی بوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە