سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدان

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدان

پەیامی کورد ... سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەدان

 

ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عیراق لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی کوردستان لە هەولێر كۆبوەوە و چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن.

 

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەدا، دۆخی سیاسیی و دارایی عیراق و هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و خۆئامادەكردنی كورد بۆ پێشهاتەكانی عیراق باسی لێوەدەكرێت.

 

جگە لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم لە كۆبونەوەكەدان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە