پەیامی کورد ... ئاسایشی هەولێر/ غازی ئالیخان لەلایەن پ ک ک تیرۆر کراوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی لە سەر تیرۆرکرانی بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە: "کاتژمێر٥:٣٠ ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە)ەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیروۆرکردنیان لێکردبوو".
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێرەوە
کاتژمێر 5:30 ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2020/10/8 (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا ، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا.
دوای لێکۆڵینەوەی ورد وهەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە) ەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیروۆرکردنیان لێکردبوو.
وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید (غازی ساڵح ئالیخان) ، بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕادەگەیێنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستیە بێ وەڵام نابێت.
هەروەها داوا لە هاونیشتمانیان وخەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە ڵە ئاست ئەم کارە تیرۆریستیە، هەڵوێستیان هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە