٧٥ ساڵ پێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ٤ ئەفسەرە کوردەکەی کۆماری کوردستان لە سێدارە دران

٧٥ ساڵ پێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ٤ ئەفسەرە کوردەکەی کۆماری کوردستان لە سێدارە دران

پەیامی کورد... ٧٥ ساڵ پێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ٤ ئەفسەرە کوردەکەی کۆماری کوردستان لە سێدارە دران

ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکە تێ دەپەڕێت، کە بەهۆی بەشداریکردنیان لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە لایەن حکومەتی ئەو کاتەی عێراقەوە لە سێدارەدران.

ئەمڕۆ ١٩ی ٦ی ٢٠٢٢، ساڵیادی ٧٥ ساڵەی شەهیدبوونی چوار ئەفسەرەکەی کۆماری مەهابادە. ئەفسەرانی شەهید "محەممەد قودسی، خەیروڵڵا عەبدولکەریم، مستەفا خۆشناو و عیزەت عەبدولعەزیز"، ساڵی ١٩٤٦ لە باشووری کوردستانەوە، چوونە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەهۆی شارەزاییان لە بواری سەربازیی، بەشداریان لە دامەزراندنی لەشکری کوردستان کرد.

بەڵام دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان کە تەمەنی کۆمارەکە تەنیا ١١ مانگ بوو، ئەو چوار ئەفسەرە گەڕانەوە کوردستان و لە لایەن پۆلیسی حکومەتی ئەو کاتەی عێراقەوە دەستگیرکران و بە تۆمەتی یاخیبوون لە سوپای عێراق و و بەشداریکردنیان لە هێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە ١٩ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٧ لە شاری بەغدا لە سێدارە دران.

هەروەها ئەو چوار ئەفسەرە، لە نامەیەکی هاوبەشی دەستنووسدا، کە تەنیا ١٤ سەعات پێش لە سێدارەدان نووسیویانە، سوورن لەسەر دژایەتیکردنی نەزانی و دواکەوتوویی خێڵەکی و بە هۆکاری سەرەکی شکستەکانی کوردیان داناوە.

پەیکەری ئەو چوار ئەفسەرە شەهیدە وەک ڕێز و وەفایەک، لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی داندراوە، کە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن پەیکەرتاش زاهیر سدیقەوە دروستکراون و چەند جارێک نۆژەنکراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە