پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند : له سنووری باشماخ سه‌ر به پێنجوێن دوێنێ دەستیان بەسەر یه‌ك كۆنتێنه‌ر هێلكه‌دا گرتوە، کە هێنراوەته ناو هه‌رێمى كوردستان، لەکاتێکدا كه به‌پێی بڕیار و ڕێنماییه‌كان هێنانى هێلكه قه‌ده‌غه‌یه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیندراوێکدا رایگەیاندوە، به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى هه‌موو جۆره مه‌وادێكى قه‌ده‌غه‌كراو ڕێگا پێنه‌دراو، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، هێزه‌كانیان توانیان دوێنێ دووشەممە لە سنووری باشماخ سه‌ربه پێنجوێن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 20 ته‌ن و 800 كیلۆ هێله‌كه‌دا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێلکەکە له ئۆتۆمۆبێلى جۆرى كۆنتێنه‌ردا باركرابوو هێنرابونه ناو هه‌رێمى كوردستان، كه به‌پێی بڕیار و رێنماییه‌كان هێنانى هێلكه قه‌ده‌غه‌یه و نابێت بهێنرێـته ناو هه‌رێم و ڕێگا پێدراو نییه.
لە راگەیندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتوە، ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌و باره‌كه‌شیدا گیراوە بۆئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى به‌ڕێوهبه‌رایه‌تى پۆلیسى گومرگ بكرێت بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە