پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە ڕەوەندی کوردی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادە دەکرێت

پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە ڕەوەندی کوردی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادە دەکرێت

پەیامی کورد    ...    پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە ڕەوەندی کوردی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادە دەکرێت  .

په‌رلەمانی كوردستان پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی ئاماده‌ ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ره‌شنوسێكی ئاماده‌كردوه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبوه‌وه‌، تیایدا گفتوگۆیان لەبارەی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی کرد. 

چیا شه‌ریف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت تواناكان، كار و چالاكیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به‌ یاسا رێكبخه‌ین و ئه‌رك و مافه‌كانیان دیاری بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كردوه‌ و ره‌شنووسێكمان ئاماده‌ كردوه‌".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و شاره‌زایان گفتوگۆ دەکەین، له‌ داهاتوشدا به‌ هه‌ماهه‌نگی حكومه‌ت سه‌ردانی مه‌یدانی ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاره‌كانیان وه‌ربگرن و له‌ پرۆژه‌كه‌دا جێگریان بكه‌ن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە