پەیامی کورد … سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٦ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بوون و سێ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤ی شوباتی ٢٠٢١، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، سێ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته سێ هه‌زار و ٤٩٩ كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ١٠٦ توشبوو تۆماركراوه و كۆی گشتی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته ١٠٦ هه‌زار و ٩٧٦ كه‌س.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌شه‌وه ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكرایكردووه، ١٠١ كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌وه‌ته‌وه،به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ١٠٢ هه‌زار و ٣٥٥ کەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە