پەیامی کورد... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە هەرێمی کوردستان ٤١ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.
ئەمڕۆ شەممە ١٩/٣/٢٠٢٢، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە هەرێمی کوردستان ٤١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، سێ کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، ٩٨ کەسیش چاک بوونەتەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە