چاکسازی گەورانی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەڕۆژی کارپێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لەهەرێمی کوردستان تائێستا (٣٨٣) کەس بەپێی یاساکە ئازادکراون و (١٢١) کەسیش یاساکە نایانگرێتەوە، لەداهاتووشدا ژمارەیەکیتر ئازاد دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویکردووەتەوە، کە "لەدوای دەرچوونی یاسایی لێبوردنی گشتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، تائێستا (٧٢١) سزادراو لە بڕیارکە سودمەندبوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، کە "لەکۆی ئەو سزادراوانە، 287 کەس سەد لە سەد سودمەندبوون و ئازادکراون، 182 کەسی تریش بەڕێژەی لەسەدا 20 و 131 سزادراویش بەڕێژەی لەسەدا 30 سودمەندبوون، 96 کەسیش لەو سودمەندبووانە بە مەرج ئازادکراون".
ئاشکراشکراوە، کە تائێستا 383 سزادراو ئازادکراون و 121 سزادراویش بەهیچ شێوەیەک لە بڕیارەکە سودمەندنەبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە