فەلەستین لە دادگای سزای نێودەوڵەتی سکاڵای تۆمار کرد

فەلەستین لە دادگای سزای نێودەوڵەتی سکاڵای تۆمار کرد

حکومەتی فەلەستین دژی مامەڵە خراپەکانی ئیسرائیل و دژی فەلەستینییەکان لە دادگای سزای نێودەوڵەتی سکاڵای تۆمار کرد.

 

ریاز مەلکی وەزیری دەرەوەی حکومەتی فەلەستین سکاڵای دژی ئسرائیل لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی تۆمارکرد. سکاڵاکە ڕادەستی داواکاری گشتی فاتۆ بۆم بێنسودا کراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەلەستیندا سەبارەت بە سکاڵاکە هاتووە "هەموو ئەو تاوانانەی ئیسرائیل بەرامبەر فەلەستین ئەنجام داوە و ئەنجام دەدات لەخۆ گرتووە. هەروەها هاتووە کە ئیسرائیل یاسای پێشێل کردووە، دەستی بەسەر خاکەکەیاندا گرتووە، ماڵەکانیان وێران دەکات و دەستگیر و ئەشکەنجەیان دەدات”.

هەروەها لە سکاڵاکەدا هاتووە داوا دەکەین کە لێکۆڵینەوە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی ئیسرائیل دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە خێرا بکرێت. هەروەها هاتووە داوا دەکەین کە ئیسرائیل سزا بدرێت و خەڵکی فەلەستین بە مافەکانیان بگاتەوە. حکومەتی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکرد لە نزیکەوە چاودێری سکاڵاکەی حکومەتی فەلەستین دەکەن و داوای کرد کە سکاڵاکە ڕەتبکرێتەوە.

دادگای سزای نێودەوڵەتی ڕیگەی بە وڵاتانی ئەندام داوە کە سکاڵا تۆمار بکەن بەمەبەستی سەندنەوەی مافەکانیان. لەکاتێکدا ئیسرائیل ئەندام نییە لە دادگاکەدا، بەڵام دەسەڵاتی پاراستی خاکی فەلەستینی هەیە. فەلەستین ساڵی 2014 بووتە ئەندام لە دادگای سزای نێودەوڵەتی. دادگای سزای نێودەوڵەتی ساڵی 1998 دامەزراوە و 123 ئەندامی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە