بەرادعی : هۆشداری لە شەڕێکی وێرانکەر دەدات لە نێوان ووڵاتانی عەرەبی

بەرادعی : هۆشداری لە شەڕێکی وێرانکەر دەدات لە نێوان ووڵاتانی عەرەبی

محەممەد بەرادعی، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم لە تویتێکدا، پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات و لەبارەی ململانێکانی ناوچە هۆشداری دەدات و جەختیش دەکاتەوە، کە دەبێ لە گەڵ ئێران و تورکیا پێکبێن.

بەرادعی لە تویتێکدا دەڵێت: جیهانی عەرەبی لە گەڵ کارەسات بەرەوڕوویە و ململانێێەکی ناشرین لە ناو ئەم ووڵاتانە و دراوسێکانی سەری هەڵداوە.

بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم، هۆشداری لەبارەی توندتربوونەوەی ململانێکان دەدات و جەخت دەکاتەوە، هیچ چارەسەر و رێگایەکمان لە بەردەمدا نییە، مەگەر گفتوگۆ نەبێت.

بەرادعی هەروەها دەڵێت، ئاگاداری ڕادە و چۆنیەتی تەنگەژەکانی ووڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئێران و تورکیاین، خودی ئەم واقیعە پێویستی بە دانوستانی ڕاستەخۆ لە نێوان لایەنەکان دەردەخات، تاکوو لە شەڕ و بەریەککەوتنی وێرانکەر دوورمان بخاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە