کازمی دوای تورکیا چووە ئوردن

کازمی دوای تورکیا چووە ئوردن

پەیامی کورد ... کازمی دوای تورکیا چووە ئوردن

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەل شا عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردن کۆبۆوە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کازمی بە سەردانێکی کاری خێرا گەیشتە ئوردن و لەگەڵ پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

 

بە گوێرەی بەیاننامەکە هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی سەرجەم پەیوەندییە هاوبەشەکان و ئەو کێشە و قەیرانانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان، بە تایبەت ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانە ئابورییەکانی ئێستا و چۆنێتی بوژانەوە لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لەسەر ئابوری هەردوو وڵاتی دۆست.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە