سوپای توركیا و ئەو هێزە ئوپۆزسیونانەی سوریا كە توركیا پشتگیرییان دەكات ؛ هێزەكانی سوریایان بۆردومانكرد كە ویستییان بچنە ناو عەفرینەوە .
ئاژانسی ئەنادوڵی توركی بڵاوی کردەوە کە سوپای توركیا و ئەو هێزە ئوپۆزسیونانەی سوریا كە توركیا پشتگیرییان دەكات ؛ هێزەكانی سوریایان بۆردومانكرد كە ویستییان بچنە ناو عەفرینەوە لە ئەنجامدا ئەو هێزە بە دەیان كێلۆمەتر كشانەوە .
ئاماژەی بەوەشدا كە سوپای توركیا و چەكدارانی ئوپۆزسیونی سوریا لە شاری ئەعازز و ناوچەكانی دیكە ، هێزەكانی سوپای سوریایان بۆردومان كردووە
لای خۆشییەوە سەرچاوەیەك لە سوپای سوریا رایگەیاند: كە هێزەكانییان لە ناو عەفرین جێگیر كراون و پاشەكشە ناكەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە