پەیامی کورد... توركیا هەزارو 510 كۆچبەری دیپۆرتكردهوه
لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار لە سەرانسەری توركیادا هەزار و ٥٧٧ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركراون و هەزار و ٥١٠ كۆچبەریش دیپۆرتكراونەتەوە.
هەژماری سەرۆكایەتی فەرمانگەی كۆچ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی توركیاپهیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژه بهوه دراوه، لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار لەسەرانسەری توركیادا هەزار و ٥٧٧ كۆچبەری نائاسایی (٤٠٧ ئەفغانی، ١٨ پاكستانی و هەزار و ١٥٢ كۆچبەر لە رەچەڵەكی دیكە) دەستگیركراون.
باس لهوهش كراوه،هاوكات كۆی گشتی هەزار و ٥١٠ كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتكراونەتەوە كە ٤٥٨ ئەفغانی، ١٦٩ پاكستانی و ٨٨٣یان لە رەچەڵەكی دیكەبوون و دەركەوتووە بە شێوەیەكی نایاسایی چوونەتە ناو توركیاوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو،لە سەرەتای ساڵەوە تا ٢ی ئادار، ١٨ هەزار و ٢٣٩ كۆچبەری نائاسایی رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە كە پێنج هەزار و ٩٤٦یان ئەفغانی، هەزار و ٣٢٤یان پاكستانی و ١٠ هەزار و ٩٦٩ كەسیان لە رەچەڵەكی دیكە بوون.
ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە نێوان ٢٤ی شوبات تا ٢ی ئادار رێگرییان لێكراوە بچنە ناو توركیاوە، چوار هەزار و ٢٩١ كۆچبەرن. هاوكات ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە سەری ساڵەوە تا ٢ی ئادار رێگرییان لێكراوە بچنە وڵاتەكە، ٣٦ هەزار و ٧٦٠ كۆچبەر بووە.
هەروەها ١٥ هەزار و ٢٠٤ كۆچبەری نایاسایی لە ناوەندەكانی گەڕاندنەوەدا دەمێننەوە كە سێ هەزار و ٩٤٨یان ئەفغانی، دوو هەزار و ٢٤٥یان پاكستانی و نۆ هەزار و ١١یان لە رەچەڵەكی دیكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە