پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی: ژنان و كچانی کوردستان دهبێت مافی ئهوایان ههبێت لە ژیانێكی یەکسان، ئازاد و سەلامەت بژین
مەسرور بارزانی، شەوی ڕابردوو ٢٣ی تشرینی دووەم، لەبارەی ئەو ژنەی لە قەزای کەلار لەلایەن سێ برایەوە هەڵواسرا ڕایگەیاند، ڕوداوەکە نیگەرانی کردوون و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.
سەرۆکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، “کوشتنی ژنێکی گەنج لە کەلار بەشێوەیەکی دڕندانە، زۆر نیگەرانیی کردم، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان، دڵنیاتان دهكهمهوه تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن”.
مەسرور بارزانی دەڵێت، “ژنان و كچانی کوردستان دهبێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی، مافی ئهوایان ههبێت ژیانێكی یەکسان، ئازاد و سەلامەت بژین”.
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەم، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کە تەرمی ژنێکیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە و لەسەر ئەو ڕوداوەش چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە سیانیان براک ژنەکەن و خوشکەکەیان هەڵواسیوە و خنکاندویانە، پۆلیس هۆکاری ڕوداوەکەشی بۆ ‘کێشەی کۆمەڵایەتی’ گێرایەوە، کە سێ براکەی ژنەکە دانیان پێداناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە