ڕوحوڵڵا زەم لەسێدارە درا

ڕوحوڵڵا زەم لەسێدارە درا

پەیامی کورد ... ڕوحوڵڵا زەم لەسێدارە درا

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس نیوز نزیک لە سوپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠، ڕوحوڵازەم لە سێدارەدراوە.

 

ڕوحوڵڵازەم، چالاکێکی سیاسی ئێرانی و پەنابەری سیاسی وڵاتی فەرەنسا بوو و بەرپرسی ناوەندی هەواڵی ”آمد نیوز: بوو کەچالاکی ئۆپۆزسیۆنی تێدا بڵاودەکرایەوە.

 

ساڵی ڕابردوو کاتێک ڕۆحوڵڵازەم بە گەشتێک سەردانی عێراقیکرد ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکرا و پاش چەند ڕۆژێک درایەوە ڕەوانەی ئێران کرایەوە، ئەمە وتەی سەرچاوە عێراقییەکانە بۆ بی بی سی.

 

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوە عێراقییەکان بە کەناڵی بی بی سیانداوە، دەستگیرکردنی ڕوحوڵازەم بەم شێوەیە بووە، کاتێک ڕوحوڵڵا بۆ کارێک کە دیار نییە چییە لە فەرەنساوە دەگەڕێتەوە فڕۆکەخانەی بەغداد، بەڵام پێش ئەوە زانراوە کە گەشتی عێراق دەکات و وەک داواکراوێکی ئێران لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەستگیرکراوە، پاشان ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە