پەیامی کورد ... یاسای چاكسازیدا سته‌م له كه‌س ناكرێت.. یاساكه بۆ دروستكردنی یه‌كسانییه
ھه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی چڕ كراونه‌ته‌وه و چاودێرانی ئابووریش به ھه‌نگاوێكی گرینگی ده‌زانن بۆ زیادكردنی داھات، هاوكات ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێ، یاساكه بۆ به‌رپاكردنی یه‌كسانییه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سته‌م له ھیچ كه‌س و فه‌رمانبه‌رێك ناكرێت.
د. محه‌مه‌د زراری، پسپۆڕی ئابووری، رایگه‌یاند، یاسای چاكسازی، یه‌كێكه له ھه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ھه‌بێت له شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران و نابێت خه‌ڵكێك سوودمه‌ند بێت له مووچه‌ی حكوومه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بێت، گێڕانه‌وه‌ی داھاتیش بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داھات ده‌بێت.
ئه‌و پسپۆڕه پێی وایه: "ئه‌مساڵ به ھۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و به‌زربوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداش نه‌گه‌یشتین به رێككه‌وتن، ره‌وش باشتر ده‌بێت له ساڵی رابردوو، ناشكرێت ئێمه ھه‌ر پشت به نه‌وت و به‌غدا ببه‌ستین، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناوخۆدا، ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌رێم بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رشه‌د حوسێن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا، سته‌م له ھیچ كه‌س و فه‌رمانبه‌رێك ناكرێت، به پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ست لێی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و مینحه و داھاته‌كانه، ته‌نھا ئه‌وانه‌ی زیاتر له مووچه‌یه‌كیان ھه‌یه، ده‌بڕدرێت و ده‌رماڵه‌كانیش رێك ده‌خرێنه‌وه، كه رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و مووچه و شایسته‌كان، نه‌ك زیان به كه‌س ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سوودیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ھاووڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە