گەورەترین بەشی چاودێریی چڕ تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر کرایەوە

گەورەترین بەشی چاودێریی چڕ تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر کرایەوە

پەیامی کورد … گەورەترین بەشی چاودێریی چڕ تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر کرایەوە

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شووبات ڕایەگەیاند کە گەورەترین بەشی چاودێری چڕیان لە شاری هەولێر تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا کردووەتەوە.

 

لە ڕاگەیەنراوێیکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سامان بەرزنجی لە درێژەی ئامادەکاریەکان بۆ بەرەگاربونەوەی هەڵکشانی نۆێی نەخۆشیی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەورەترین بەشی چاودێریی چڕ بۆ ئەو توشبووانە کرایەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشەکە بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەکاردەهێنرێت.

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی توشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە”.

 

داواش لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە توشبوونیان بە نەخۆشی کۆڕۆنا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە