هۆشداری ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە مەترسی گەورەی ئێران لە داهاتوویەک نزیکدا

هۆشداری ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە مەترسی گەورەی ئێران لە داهاتوویەک نزیکدا

پەیامی کورد   ...   ئێران تا شەش مانگی دیکە دەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و ئەمە گەورەترین مەترسییە لە جیهان .

جێگری پێشوی بەرپرسی چاودێری ئەتۆمی لە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند : ئێران لەتوانایدایە لە ماوەی پێنج بۆ هەشت مانگدا مادەی پیتێنراوی یۆرانیۆم بکاتە چەکی ئەتۆمی.
بەپێی هەواڵی تایمز ئۆفی ئیسرائیل، لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆی سوپای ئیسرائیل، ئۆلی هینۆنین، جێگری پێشوی بەرپرسی چاودێری ئەتۆمی لە ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند : ئێران لە توانایدایە لەماوەی پێنج بۆ شەش مانگدا مادەی پیتێنراوی یۆرانیۆم بکاتە چەکی ئەتۆمی.
هینۆنین ووتووشیەتی، سەرەڕای دانپێدانانی بەرپرسانی ووزەی ئەتۆمی ، بەڵام بەڵگەکان نیشان دەدەن کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ نەبووە .
ئۆلی هینۆنین رەنخنەگرێکی جیددی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ ی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ووڵاتانی بەهێزی نێودەوڵەتی بووە و لە ئێستادا وەک هاوکاری بەشی بەرگری و دیموکراسی رێکخراوەکە کاردەکات.
هینۆنین جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئێران زۆرترین توانای خۆی بخاتەگەڕ دەتوانێت لەماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی کۆبکاتەوە.
ووتیشی، ئێران سودی لە کشانەوەی ئەمریکا وەرگرتوە و لە ئێستادا دەستکراوەترە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و نزیکبوونەوە لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە