سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی مانگانەی دەکات و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك دەکات تایبەت بە پێوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا.

 نووری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات كە چەند پرسێك گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و زانیاری گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەی سبەی گفتوگۆ لەسەر چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ برووكسڵ كە لە دوو هەفتەی رابردوو ئەنجام درابوو، دەكرێت.

عوسمان ئاشكراشی كرد لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر ئاستی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە