پەیامی کورد ... کاسبکارێکی داڵاهۆیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تووندی بریندار دەکرێت
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لە کاسبکارێکی داڵاهۆیی کرد و بە تووندی برینداریان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ئەیپریل ی ٢٠٢١ ، هێزە چەکدارەکانی ئێران ، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی سوحبەت سەمەدی نەسەب کردووە و بە تووندی برینداریان کردووە.
ناوبراو بە یارمەتیی خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە، بۆ چارەسەری پزیشکی گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان و بارودۆخی سەلامەتیی ناجێگیرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە