سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

پەیامی کورد    ...    سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند :  سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :  "سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بواری بوودجە و دارایی و نەوت و گاز.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەمساڵدا گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک، بوودجە، پێشمەرگە و ناوچە کێشەلەسەرەکان خستوەتەگەڕ و تا ئێستاش چەند کۆبونەوەیەکیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.
25ی مانگی تەموزی ئەمساڵدا ، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کۆبوونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدۆلمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە