پەیامی کورد... ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی ڕووسیادا
حکومەتی ئەڵمانیا ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی ڕووسیادا.
لەم بارەیەوە وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاندوە: ''وەزیری فیدراڵ، ڤۆڵکەر ویسینگ پشتیوانی دەکات لە داخستنی کایەی ئاسمانیی ئەڵمانیا بەڕووی فڕۆکەکانی ڕووسیادا و بۆ ئەوەش فەرمانی بە ئامادەکاری هەموو شتێک کردووە''.
لای خۆیەوە کەناڵی "ARD"ی ئەڵمانی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەکێتیی ئەورووپا کایەی ئاسمانیی بەڕووی ڕووسیادا دادەخات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی چاودێریی فڕۆکە "Flightradar24"دا بڵاوکراوەتەوە، ئەو فڕۆکەیەی لە فرانکفۆرت-ی لوفتهانزاوە گەشتی بۆ تۆکیۆ دەکرد، لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە کە لە میونشن-ەوە گەشتی بۆ سیئۆل دەکرد لە کایەی ئاسمانیی ڕووسیاوە گەڕاونەتەوە.
هەر یەک لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بولگاریا، چیک، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و ئیستۆنیا بڕیاریان دابوو بە داخستنی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەڕووی ڕووسیادا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە