بارانی دەسكرد ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات لە هەرێمی كوردستان

بارانی دەسكرد ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات لە هەرێمی كوردستان

پەیامی کورد... بارانی دەسكرد ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات لە هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی بارانی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان کارکردن تێیدا بەردەوامە و بە هاوکاریی وڵاتان جێبەجێ دەکرێت و، لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ڕێژەی باران لە هەرێمی کوردستان 20% زیاد دەبێت.

ئازاد نووری عەوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی پارتی وتی: ''پڕۆژەی بارانی دەستکرد بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و ئێستا لە وەزارەتی کشتوکاڵە و بڕیارە هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و شارەوانی دیراسەی ئەو پڕۆژەیە بکەن و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن بزانن باشە، یاخود نا، ئەوان وەڵامی خۆیان دەبێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێتەوە، ئەوانیش بۆ ئێمەی ڕەوانە دەکەن بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین.''

ئازاد نووری عەوڵا وتیشی: ''ئەو پڕۆژەیە پێویستە بە هاوکاریی وڵاتان جێبەجێ بکرێت، بۆیە گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمەریکا و کەنەدا و ئەلمانیا دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە پڕۆژەیەکی تەواوە و هەموو هەرێمی کوردستان و هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە.''

عەوڵا باسی لەوەش کرد: ''جارێ لە قۆناغی دیراسەکردندایە و هەرکاتێک تەواو بوو دیار دەبێت ڕۆژانە دەتوانرێت چەند سەعات باران ببارێت و ڕێژەی باران بە ڕێژەی 20% زیاد دەکات و ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە سوودێکی یەکجار زۆری هەیە لە هەموو بوارەکاندا''.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە