كێشه ناوخۆیییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر كاتی به‌ستنی كۆنگره و باڵه جیاوازه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه دووپاتی ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی به ئه‌نجامنه‌دانی كۆنگره چاره‌نووسی گۆڕهه‌ڵكه‌ندن ده‌بێ بۆ خۆی. هاوكات دووپاتی ده‌كاته‌وه “كۆنگره ده‌به‌سترێ، به‌ڵام بێ كۆده‌نگی و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته، كۆنگره ده‌بێته هۆی له‌تبوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتری یه‌كێتی.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه یه‌كێتی بێ ئه‌نجامدانی كۆنگره، قه‌بر بۆ خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ و تووشی زۆر گرفت ده‌بێ، بۆیه دووپاتی ده‌كاته‌وه “یه‌كێك ڕازی بێ یان نا پێویسته كۆنگره بكرێ”.
خه‌بات شێخ جه‌ناب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، رایگەیاند چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی یه‌كێتی بریتییه له كۆنگره، ئه‌گه‌ر نا یه‌كێتی دۆخی باش نابێ. زیاتر گوتی “پێویسته ڕووخساری تازه و خوێنی تازه بهێنرێته پێشه‌وه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه كۆنگره ببه‌ستین”.
به‌گوته‌ی شێخ جه‌ناب “ئه‌و براده‌رانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، خه‌ڵكی ماندوونه‌ناسن، بۆیه كۆنگره وه‌ك ڕۆژی قیامه‌تی لێ دێ و خه‌ڵكی یه‌كێتی بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دا كه ئیشی باشیان كردووه یان خراپ، ئیشی خراپیان كردبێ، ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگی پێ ناده‌ن، جیا له‌وه‌یش هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌بێت به حزبی بنه‌ماڵه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر كاتی كۆنگره له‌یه‌كتر نزیك نه‌بنه‌وه، یه‌كێتی وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ دێ قه‌بر بۆ خۆی هه‌ڵبكه‌نێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە