پەیامی کورد... سێ بوومەلەرزە ئێرانیان هەژاند و پێنج کوژراو هەیە
سێ بوومەلەرزە پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێرانیان هەژاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەهدی دۆستی پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوون و بە هۆیەوە لانی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ی دیکەش بریندارن.
بەپێی ناوەندیی بوومەلەرزەزانیی ئێران، گوڕی بوومەلەرزەکان دووانیان ٦.١ پلەی ڕێختەر بوون و یەکێکیشیان ٦.٣ بووە، سەرەڕای دەیان بوومەلەرزەی بچووکی دیکە کە بەدوایاندا هاتوون.
پارێزگاری هورمزگان باسی لەوە کردووە، زۆرترین زیان بەر گوندی سایەخۆش کەوتووە و زۆرینەی خانوو و ماڵەکانی ئەو گوندە بە هۆیەوە ڕووخاون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە